کوردستانی

بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کوشتنی کارمەندەکەی دەروازە سیتی هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کوشتنی کارمەندەکەی دەروازە سیتی هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

نووسینگەی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەرووداوی کوشتنی کارمەندێکی سیکوێریتی لە شاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەبارەت بە رووداوەکەی شەوی رابردوو کە بە داخەوە بووە ھۆی كوشتنی (هە .م .كا ) لەدایكبووی 1990 و دانیشتووی گەڕەكی شەكرەكە، هەروەها كارمەند و سیکوێریتی دەروازە سیتی لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لە گەڵ كەسێک دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەوکەسە بە دەمانچە ھێرش دەکاتە سەری و برینداری دەکات و دواتر گیانلەدەستدەدات، بکوژی تاوانبار کەسێکی  ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراو".

 ئاماژە بەوەشکراوە "لە دوای رووداوەكەوە هێزە ئەمنییەكانمان لە هەوڵی دەستگیركردنی تاوانبار و بكوژەكەوەن تا  راپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لەكاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینەروو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan