کوردستانی

بکوژی كارمە‌ندی سیكویریتییەکە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بکوژی  كارمە‌ندی سیكویریتییەکە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی كارمە‌ندی سیكویریتییەکەی پرۆژەی دەروازە سیتی سلێمانی راگەیاند و دەڵێت "کوڕی بەرپرسێکی شاری کەرکوکە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگاداركرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار".

ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانمان توانیان پاش چە‌ند کاتژمێرێک لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌ سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی". 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan