کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاریی دەکات بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی پێشكەشكردن لە رێگەی زانكۆلاین زیاتر لە 52 هەزار خوێندكاری دەرچووی پۆلی دوانزە داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی كوردستان پێشكەش كردووە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی پێشكەشكردن لە رێگەی زانكۆلاین زیاتر لە 52 هەزار خوێندكاری دەرچووی پۆلی دوانزە داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی كوردستان پێشكەش كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 14ی تشرینی 2021 بە سەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبwونی بریكاری وەزارەت و سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكان و راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتیی تایبەتمەند، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە سەرۆكایەتیی زانكۆی چەرمو لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند "ئەركمانە بە پێشكەشكردنی باشترین كوالێتی خوێندن خزمەت بە پایتەختی شەهیدان و خەڵكی ئەم ناوچەیە بكەین، چونكە رێبەرایەتی خەڵكێكی تێكۆشەرو بەش مەینەتی میللەتەكەمان دەكەن و سوپاسیشیان دەكەین بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان بە مەبەستی پێشخستنی زانكۆكەیان".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئامانج لەو كۆبوونەوەیە گفتوگۆكردنە لە بارەی گەڕانەوەی دەسەڵاتەكانی خەرجی لەسەر داهات و پەسەندكردنی پلانی وەرگرتن لە زانكۆكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بەشێوەیەك پلانەكان هاوتەریب بێت بۆ سوودی دەرچووان و پێداویستیەكانی بازاڕی كار".
ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتەكەی بەڕەچاوكردنی كوالێتی خوێندن و لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانێكی تۆكمە، كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەكات، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووان كە داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان پێشكەش كردووە و ژمارەكەیان بریتیە لە 52 هەزارو 533 دەرچوو".
س،ر
بیروڕا



