کوردستانی
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە کەسێک کەسێکی دیکە دەکوژێت، پۆلیس ئاماژەی بەوەکرد بکوژەکە دەستگیرکراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە کەسێک کەسێکی دیکە دەکوژێت، پۆلیس ئاماژەی بەوەکرد بکوژەکە دەستگیرکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:00ی ئێواره له شه‌قامی (30) مه‌تری نزیك پردی سه‌یداوه رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویدا و له ئه‌نجامدا كه‌سێك به‌ناوی (سه‌رهه‌نگ ساڵح پاشا) ته‌مه‌ن (69) ساڵ سێ گوللـه‌ی به‌ركه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا و تۆمه‌تباریش له شوێنی رووداو رایكرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر چوونه شوێنی مه‌به‌ست بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه توانرا شوناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌كاتی ئێستادا بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه كه ناوی (ن. س. ح)ه و ته‌مه‌نی (67) ساڵه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆن له‌نێوان تۆمه‌تبار و كوژراودا، هەروەها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه رێكخراوه و بۆئه‌وه‌ی راده‌ستی دادگا بكرێت و رێڕەوی یاسایی به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار بگیرێته به‌ر".
س،ر
س،ر
بیروڕا



