کوردستانی
باوکی بکوژی کارمەندی سیكویریتییەکە: خۆزگە کوڕەکەی خۆم بکوژرایە نەک کوڕی ئەو ماڵە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
باوکی بکوژی کارمەندی سیكویریتییەکەی پرۆژەی دەروازە سیتی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت خۆزگە کوڕەکەی خۆی بکوژرایە نەک کوڕی ئەو ماڵە، ئاماژەی بەوەشکرد بنەماڵەی ئەوان چی بڵێن ملمان لە موو باریکترە.
حهمه سوور دووشیوانی، بهرپرسی مهڵبهندی كهركوكی یهكێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کوشتنی کارمەندی سیكویریتییەکەی پرۆژەی دەروازە سیتی شاری سلێمانی لەلایەن کوڕەکەیەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوێنێ شەو دوای رووداوەکە کوڕەکەم دیارنەبوو، دواتر ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزیمانەوە، راستەوخۆ پهیوهندیمان به بنهماڵهی كوژراوكردووه و ئهوان وتویانه پێویسته یاسا ئهم كێشهیه یهكلایی بكاتهوه، ئێمەش رادەستی یاسامان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "بنەماڵەی کوژراوەکە کەسوکاری خۆمانن ئەوان و یاساش چی بڵێن ئێمە ملمان لە موو باریکترە، خۆزگە کوڕەکەی خۆم بکوژرایە نەک کوڕی ئەو ماڵە".
س،ر

بیروڕا