کوردستانی
کۆڵبەرێکی گەنج لەکاتی کۆڵبەریدا کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە کۆڵبەرێکی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
شەوی رابردوو لە کۆڵبەرێکی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوو کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "ژیان عەلی پوور" تەمەن 32 ساڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بێتووشی سەردەشت کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژیان عەلی پوور لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ناوچەی ئالان و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە, بە گولـلەیەک پشتی و بە گولـلەیەکی دیکەش پێکراوە و گولـلەکەش لە سینگیەوە هاتووەتە دەرەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژیان عەلی پوور خەڵکی گوندی بێژوێ سەر بە شاری سەردەشت و باوکی دوو منداڵ و برای هوشەمەند عەلی پوور بەندکراوی سیاسیی کوردە، تەرمی ژیان عەلی پوور رەوانەی پزیشکی دادی شاری سەردەشت کراوە.
س،ر
س،ر
بیروڕا



