کوردستانی

تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای چۆمان گەنجێک لەکاتی دەستکاریکردنی گولـلە هاوەنێک لە ماڵەکەی خۆیدا پیادا دەتەقێتەوە و راستەخۆ گیانلەدەستدەدات.

موقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 9:10 خولەک هاولاتییەک بەناوی (د، ع، و) لەدایکبووی ساڵی 1987 کە پیشەی کاسبە و دانیشتووی قەزای چۆمانە  لەکاتی دەستکاریکردنی گولـلە هاوەنێک لە ماڵەکەی خۆیدا پیادا دەتەقێتەوە و راستەخۆ گیانلەدەستدەدات".

 وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر بڕیاری دادوەر تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی کرا لە نەخۆشخانەی ئاشتی قەزای سۆران".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە