کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی زیاتر لە 15 ملیار دیناری دا بۆ ئەم سنوورە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی زیاتر لە 15 ملیار دیناری دا بۆ ئەم سنوورە
مەودا میدیا-

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوە سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم 15 ملیار و 826 ملیۆن دیناری بۆ خزمه‌تگوزاریی بواره‌ جیاوازه‌كان له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخانكرد.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی یەکەمی 2021 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "له‌ چوارچێوه‌ی بەرژەوەندیی گشتی و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتییانی كوردستان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی  15 ملیار و 826 ملیۆن دیناری بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی (رێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانییه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با و ئاوەدانکردنەوە) له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان".

بەپێی کارنامەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت دەبێت لەم کابینەیەدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan