کوردستانی

هاوڵاتییەک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە و بڕی 80 دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "بەشی پۆلیسی ناوشار رۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ز. ا. ر) دەستگیرکرد کە بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادان داواکرابوو، تۆمەتباری ناوبراو هەڵسابوو بە فێڵکردن لە زیاتر لە سێ هاوڵاتی و سێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبوو".

ئاماژە بەوەسکراوە "ئەو تاوانبارە بڕی هەشت سەد هەزار دۆلاری ئەمەریکی بە فێڵ لە هاوڵاتییان وەرگرتبوو، تۆمەتبار لەئێستادا بەپێی هەمان ئەو مادە یاساییەی سەرەوە راگیراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan