کوردستانی

هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ هەرێم و عیراق لەسەر ئەم خاڵە رێککەوتوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ هەرێم و عیراق لەسەر ئەم خاڵە رێککەوتوون
مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایدەگەیەنێت لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رێککەوتن بۆ هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هێلکە و مریشک.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق  رایگەیاند "وەفدێكی وەزارەتەكەمان لەمیانەی سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان و چاوپێكەوتنی بە بێگەردتاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێككەوتوون لەسەر دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وەزارەت و كاركردن بەو رێككەوتنامانەی پیشتر لەبارەیانەوە لەسەری پێكهاتوون، لەنێویشیاندا هاوردەكردنی بەرهەمەكانی مریشك و هێلكەو بەبازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەنیازن لەمیانەی بەرێوەچوونی ئەو پێشانگا كشتوكاڵییەدا كە بڕیارە مانگی داهاتوو رێكبخرێت رێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان و سەربڕخانەكاندا بۆ ئەو هاوردەكردنەی مریشك و هێلكە بكەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "وەزارەتەكەمان كار بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و گەیشتن بە كامڵبوونی ئابووری وڵات دەكاتەوە لە رێگەی گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان لەنێوان پارێزگاكاندا بەو ئامانجەی بەنرخێكی گونجاو بفرۆشرێت بە هاوڵاتییان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan