کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لائۆمه‌ریان راگەیاند به تۆمه‌تی دزینی سێ ماتۆڕسكیل.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری پێنج تۆمه‌تباری دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لائۆمه‌ریان به ناوه‌كانی (ب. ك. ع) و (س. ك. ح) و (ع. ك. ع) و (م. ب. ف) و (ز. م. ع) به تۆمه‌تی دزینی سێ ماتۆڕسكیل ده‌ستگیركرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماتۆڕسكیله‌كان و دوو چه‌قۆ و ئامێرێكی شكاندنی قفڵدا گیرا، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه و ره‌وانه‌ی دادگا كران".
س،ر
س،ر