عیراقی

سەدر دوا پەیامی خۆی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر دوا پەیامی خۆی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بڵاوکردەوە، رێبەری رەوتی سەدر دوا پەیامی خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە تویتێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەند کردووە و رایگەیاندووە "ئێستا کوتلەی سەدر گەورترین کوتلەی هەڵبژێردراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە بەدوای هاوپەیمانی نیشتمانیدا دەگەڕێین، نە مەزهەبی و نە نەژادی، کە چاودێری پاراستنی وڵات و ئاسایش و سەروەرییەکەی دەبێت، بۆیە حکومەتیش لەسەر ئەو بنەمایە پێکدەهێنین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال