کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود بۆ عەبادی: چارەنووست لە رژێمەکانی پێشوو باشتر نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی حەیدەر عەبادی دەداتەوە و دەڵێت "هەندێ جار وا پێویست دەکات ئاوڕێ لە ڕابردوو بدەینەوە، تاوەکو بۆ ئێستا و داهاتوومان سوودی لێوەربگرین، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە رەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوە و شانازی بە تاوانە قێزەونەکانییەوە دەکات، ئەویش (عەبادی مجریم) ە یادی 16ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوە و وەک پاڵەوانی عەرەب، خۆی نیشان دەدات بە شانازیەوه باسی دەکات".
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی حەیدەر عەبادی دەداتەوە و دەڵێت "هەندێ جار وا پێویست دەکات ئاوڕێ لە ڕابردوو بدەینەوە، تاوەکو بۆ ئێستا و داهاتوومان سوودی لێوەربگرین، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە رەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوە و شانازی بە تاوانە قێزەونەکانییەوە دەکات، ئەویش (عەبادی مجریم) ە یادی 16ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوە و وەک پاڵەوانی عەرەب، خۆی نیشان دەدات بە شانازیەوه باسی دەکات".
رۆژی شەممەی رابردوو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق لە یادی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 دا کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی عیراق بوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وەک شانازییەک باسی ئەو رووداوەی تێدا کردووە و بە دەستکەوتی دەزانی بۆ عیراق چونکە ئەوکات لەژێر فەرمانی ئەودا سوپای عیراق هێرشیکردە سەر کەرکوک و ناوچەکێشە لەسەرەکانی دیکە و پێشمەرگەی لەو ناوچەنە دەرکرد و ناچار بە کشانەوەی کردن و بەو هۆیەشەوە دەیان پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی سەدان ماڵ و خێزان ئاوارەبوون و ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشت، لە راگەیەندراوەکەیدا عەبادی ئاماژە بەوەدەکات "حەیدەر عەبادی، فەرمانی بە هێزە عیراقییەكان كرد بچنە نێو پارێزگای كەركووک و ناوچە جێناكۆكەكانی دیکە بە مەبەستی سەپاندنی یاسا تێیاندا، بەبێ ئەوەی یەک دڵۆپ خوێن بڕژێت، ئەوەش دوای ئەوە هات، بە رێککەوتنێکی سیاسی گەندەڵكاران بازرگانییان پێوەدەكرد، هەروەها بیرە نەوتەكانی ئەو پارێزگایە کۆنترۆڵکران، كە گەندەڵكاران بۆ ماوەی چەندین ساڵ مامەڵەیان پێوە دەكردن، دوای ئەوەی پارێزگاری كەركووک هەڵات، دكتۆر حەیدەر عەبادی پارێزگارێكی نوێی بۆ کەرکووک دامەزراند".
محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا وەک وەڵامێک بۆ عەبادی نوسیوییەتی "له دوای روخاندنی رژێمی سەدام حسێن (عەبادی) عیراقی لەبەریەک هەڵوەشاند و وەجاخی عەلی حەسەن مەجید و سەدام ی روشن کردەوە، گەوڕەتڕین تاوانێک لە دوای رژێمەکانی عیراقەوە ئەنجام درابێ عەبادی پەروەردەی دەستی ئینگلیزەکان و بەریتانیا، رووی تاوان بارانی سەرانی یەک لە دوای یەکی عیراق یان سپی کردووە و پەلاماری هەرێمی کوردستانیان داو دەیان پێشمەرگەیان شەهید و بریندار کرد، بە چەک و تانک و زرێ پۆش و هەمەڕی ئەمەریکی پەلاماری کەرکوک و داقوقیان داو سەدان خانویان له دوز خورماتوو لەگەڵ خاک تەخت کرد، مزگەوت و نەخۆشخانە و جێگا پیروزەکانیان وێران کرد و رووی تاوان بارانی مێژوویان سپی کردەوە".
دەقی پەیامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود:-
دەقی پەیامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود:-
کێ ڕووی ڕژێمەکەی سەدامی لە ئێستادا سپی کردەوە..؟
هەندێ جار وا پێویست دەکات ئاوڕێ لە ڕابردوو بدەینەوە، تاوەکو بۆ ئێستاو داهاتومان سودی لێوەربگرین، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە رەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوە و شانازی بە تاوانە قێزەونەکانیەوە دەکات، ئەویش (عەبادی مجریم) ە یادی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوەو وەک پاڵەوانی عەرەب، خۆی نیشان دەدات بە شانازیەوه باسی دەکات.
له دوای روخاندنی رژێمی سەدام حسێن (عەبادی) عیراقی لەبەریەک هەڵوەشاند و وەجاخی عەلی حەسەن مەجید و سەدام ی روشن کردەوە، گەوڕەتڕین تاوانێک لە دوای رژێمەکانی عیراقەوە ئەنجام درابێ عەبادی پەروەردەی دەستی ئینگلیزەکان و بەریتانیا، رووی تاوان بارانی سەرانی یەک لە دوای یەکی عیراق یان سپی کردووە و پەلاماری هەرێمی کوردستانیان داو دەیان پێشمەرگەیان شەهید و بریندار کرد، بە چەک و تانک و زرێ پۆش و هەمەڕی ئەمەریکی پەلاماری کەرکوک و داقوقیان داو سەدان خانویان له دوز خورماتوو لەگەڵ خاک تەخت کرد، مزگەوت و نەخۆشخانە و جێگا پیروزەکانیان وێران کرد و رووی تاوان بارانی مێژوویان سپی کردەوە.
دوای چوار ساڵ عەبادی مجریم به سەرکەوتن قارەمانێتی بۆ خۆی وەسفی دەکات، بۆیە ئێمەش وەبیریان دەهێنینەوە ئەو رژێمانەی پێش ئەوان سەرۆکەکانی عیراق چیان بەسەر هاتووە، چارەنوسی عەبادی و ئەوانەی وەک ئەو مجریمەش چارەنوسیان لەوان باشتر نابێت هەر بۆیە خەڵکی عیراق سزای عەبادیان دا، چون سیاسەتی کوشتن و بڕینیان رەد کردەوە، خەڵکی عیراق ساڵەهای ساڵە تینوی ئازادی و دیموکراتی و پێکەوە ژیانی سیاسین نەک بەکارهێنانی هێز بۆ شەڕوو کوشتار.
من پیشتریش باسم کردوە نەئەبوو تاوانبارێک کە دەستی به خوێنی کورد سوره به تایبەتی مجریمێکی وەک عەبادی له دوای تاوانەکان، رێگای بدرێ برینەکان کە ساڕێژ نەبووە بیکولێنێتەوە، مێژوو بۆ سەدانی وەک عبادی سەلماندووە، هەر کاروانێک بۆ ئازادی بڕوانێ کەم بن یان زۆر هەر دەگەن بەخۆر، مێژووش لەسەرەنوێلکی مێژوودا فڕێیان دەدات.
محەمەد حاجی مەحمود
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۱/۱٠/۱۷
هەولێر
ر. ر
بیروڕا



