کوردستانی

قوباد تاڵە‌بانی: دە‌بێت رسومات بە‌جۆرێك رێكبخرێتە‌وە‌ سوودی باشتری ھە‌بێت بۆ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتییان‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵە‌بانی: دە‌بێت رسومات بە‌جۆرێك رێكبخرێتە‌وە‌ سوودی باشتری ھە‌بێت بۆ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتییان‌
مەودا میدیا-

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان، سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات و پێداچونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌تدا كرد و جە‌ختیکردەوە، كە‌ دە‌بێت رسومات بە‌جۆرێك رێكبخرێتە‌وە‌ سوودی باشتری ھە‌بێت بۆ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتییان‌.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بڵاویکردەوە، لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا كە‌ ئە‌مڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021 لە‌ ھە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو، راپۆرتێك خرایە‌ڕو كە‌ ھە‌موو ئە‌و رسوماتا‌نە‌ی تێدا دیاریكرابوو كە‌ لە‌ دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت وە‌ردە‌گیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییە‌تی رێكخستنە‌وە‌یان و باشتر بە‌كارھێنانە‌وە‌یان لە‌پێنا و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی.

قوباد تاڵە‌بانی ئاماژە‌ی بەوەکرد، كە‌ پێویستە‌ ھە‌موو رێكارە‌كانی وە‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنە‌وە‌ و نە‌بنە‌ بارگرانی بۆ ھاوڵاتییان و بە‌جۆرێكیشبێت كە‌ لە‌گە‌ڵ سیاسە‌تی ئابووریی حكومە‌ت و كە‌رتی تایبە‌تیش بگونجێت.

لە‌و راپۆرتە‌ی كە‌ پێشكە‌ش كرا، ھە‌موو گرفتە‌كان و چارە‌سە‌ر كردنیان لە‌ پرۆسە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات خرایە‌ڕوو، و بڕیارە‌ لە‌ ئایندە‌یە‌كی نزیكدا ئە‌و راپۆرتە‌ لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابووریی ھە‌رێمی كوردستان پە‌سە‌ند بكرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan