کوردستانی
سبەینێ شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریارە سبەینێ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ چەند لایەنێکدا کۆببێتەوە، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەبارەی ئامانجی سەردانەکەوە رایگەیاند، سەردانەکە تەنها بۆ بەسەرکردنەوەیە و لەسەر هیچ پرسێک گفتوگۆناکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021 مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "سبەینێ دووشەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکدێت لە فازل میرانی، مەحمود محەمەد، پشتیوان سادق، عەلی حسێن و دڵشاد شەهاب سەردانی هەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات".
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی شاندی پارتی ئاماژەی بەوەکرد "تەنها بۆ بەسەرکردنەوەی لایەنەکانە لەدوای هەڵبژاردنەکانی عیراق و بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆی سیاسی ناکەن، گفتوگۆی سیاسی دەمێنێت بۆ کاتێکی دیکە و لیژنەی تایبەتی بۆ پێکدەهێندرێت.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا