کوردستانی

هەولێر؛ دوو خوشک کەوتنە گۆمێکی ئاوەوە و خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ دوو خوشک کەوتنە گۆمێکی ئاوەوە و خنکان
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی خنکان لە ناحیەی دارەشەکران لە سنوری پارێزگای هەولێر، کە تێیدا دوو خوشک لە گۆمێکی ئاودا لە نزیک ماڵی خۆیان خنکاون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021 هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو خوشک کە تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ هەشت ساڵدایە دوای ئەوەی دەچنە سەر گۆمێکی ئاو لە نزیک ماڵی خۆیان دەکەونە ناوی و بەهۆی ئەوەی بچوکبوون و مەلەیان نەزانیوە هەردووکیان دەخنکێن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا تەرمەکانیان هێنراوەتە دەرەوە و تیمەکانیشیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە". 
 
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan