کوردستانی

پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەنزین بەبێ پشتیوانی حكومەت دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەنزین بەبێ پشتیوانی حكومەت دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیارێك بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی و گرانی نرخی بەنزین بەبێ هیچ پشتیوانییەكی دارایی حكومەت دەخاتەڕوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان  لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت و گازوایل ئاماژەی بەوەکردووە"ئەم پێشنیارەی بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەیخەمەڕوو، پێشتریش چەندین جار بۆ حکومەتم ناردووە، بەبێ ھیچ پشتیوایەکی دارایی دەتواندرێت بە کوالێتییەکی باش سوتەمەنیەکی باش دابیبکرێت".

بەپێی قسەی عەلی حەمەساڵح، سێ پاڵاوگەی نەوت ھەن لە هەرێمی کوردستان (کەڵەک" کار" ، بازیان "قەیوان" و لاناس) كە   توانای پاڵاوتنی 240 ھەزار بەرمل نەوتیان ھەیە لە rۆژێکدا و ئەوەش نزیکەی دوو ھێندەی پێداویستی خەڵکی کوردستانە.

سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان باسی لەوەشکردووە "بەڵام لە ئێستادا تەنیا پاڵاوگەی کار 25 ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت و بەرھەمەکەی رۆژانە نزیکی ملیۆنێک لیترە و ئەویش بە چەند بەنزینخانەیەک لە ھەولێر دەدرێت! کار بەتەنیا دەتوانێت کێشەی سوتەمەنی چارەسەر بکات".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "بەبێ ئەوەی حکومەت پشتیوانی بکات، تەنیا ئەم خەرجیانە بگەڕێتەوە بەسە بۆ ئەوەی نرخی بەرھەمە نەوتیەکان دابەزێت و بە کوالێتییەکەشی باشتر بێت. یەک: کرێی بۆری بۆ ھەر بەرمیلێک بەنرخی ئێستا 12 دۆلارە، دەگەڕێتەوە. دوو: داشکاندن لەو نرخی نەوتەی کە دەکڕێت، کە ھەرێمی کوردستان 12 دۆلار کەمتر لە برێنت دەیفرۆشێت. سێ: گەڕانەوەی قازانجی بازرگان و تێچوی گواستنەوەو گومرگ و رسوماتی کۆمپانیا".

لەكۆتاییشدا وتویەتی"ھیوادارم تەنیا مانگێک کار بەم پێشنیارە بکرێت، بە پاڵاوتنی 100 ھەزار بەرمیل نەوت دەستی پێبکرێت".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan