کوردستانی

گوهدار زێبارى نامەیەک لە زیندانەوە بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 گوهدار زێبارى نامەیەک لە زیندانەوە بڵاوده‌كاته‌وه‌
مەودا میدیا-

گوهدار زێبارى یه‌كێك له‌و پێنج سزادراوه‌ى بادینان كه‌ به‌شه‌ش ساڵ زیندانى سزادران نامه‌یه‌ك له‌ زیندانه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت "دڵنیانییه‌ له‌ سه‌لامه‌تى ژیانى دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى نامه‌كه‌ى ".

ده‌قى نامه‌كه‌ى گوهدار زێبارى

"دوای ساڵێك لە بێ دەنگی
سڵاوێکێ بوێرانە لە زیندانێکی قۆل و دابراو بۆ مێللەتێکی ستەملێکراو لەدەست دەستھەڵاتێکی نەبان و زاڵم، لێرە جوانترین شت قەدەغەیە ئەویش قەلەمە بۆیە ناچارم بە پارچە زنجیرێك ئەم پەیامە بنوسم، وە ناشزانم دەگاتە دەستی ئێوە یان نا؟
یان ئەگەر بگاتە دەستی ئێوەش دوای بڵاو بوونەوەی دڵنیا نیم لە سەلامەتی ژیانی خۆم بەڵام بەلای عاشقەوە گرنگ نییە ئەوەی دێتە رێگەی بۆ گەیشتن بە مەعشوقەکەی چونکە ئێمە پاشماوەی خوێنی قەلەمین بۆیە دەبێت دێرە تەواو نەکراوەکان تەواو بکەین و گوتارە بچراوەکانیش بەردەوامی پێ بدەین رەنگە زۆر لە ئێوە بە پەروش بن بۆ ئەوەی بزانن ئێمە بۆ لێرەین ئێمە لێرەین چونکە پەنجەمان بۆ سەرەداوەکانی گەندەڵی درێژکردووە وچاومان خستوەتە سەر گردەکانی ئەم وڵاتە کە بەلای ئەوانەوە عەورەتە و نەزەری حەرامە، بەڵام بەلای ئێمەوە حەق و مافە، قسەمان لەسەر کومەلێك کەس کردووە کە بەلای ئێمەوە مروڤن و قابیلی رەخنەن بەڵام بەلای ئەوانەوە پیروز و قدوسن، لە رێزی خوادوەندەکانن، بۆیە دەبێت قسە بکەین ھەتا ھەموو شتێك دەچێتەوە قەبارەی خۆی و ئەم وڵاتە لە دوخی ئاسایی و سروشتی خۆی دا تێپەر ببێت، زۆر داخ لە دڵن بەئێمە بۆیە 6ساڵ سزای ئێمە یان داوە دیاریش نییە ئاخۆ ئەم سزایە داخی دڵیان دادەمرکێنێت یان تێنوی سزای زیاترن، چونکە دارەکە خراب لەسەریان شکایەوە ھەر دەستگیرکردنی ئێمە خۆی بەخۆی سەرکەوتنی ئێمە بوو، چونکە ئەوان مانگانە ملیونان دولار لە میدیا و سوشیال میدیا خەرج دەکەن و ھزارەھا مووچە خور بەناو نوسەر و روژنامەنوس و فلان و فیسار ھەن کەچی قودرەتی ئەوەیان نەبوو بە گوتار بە قەلەم و گفتوگۆ و مێزگرد وەڵامی مە یان بدەنەوە چونکە دەزانن حەقیقەت لای ئێمەیە و ئەوان بەرامبەرمان دۆڕاون، بۆیە بە تومەت و قسەی ناڕاست دەیانەوێ حەقیقەت بگۆرن بەڵام با دڵنیابن ناتوانن حەقیقەت بگۆرن  و راستی بەرێگای خۆی دەروات، خاڵێکی تری دۆرانی ئەوان ئەوە بوو دەیانویست بادینان بترسێنن و ملکەچی خۆیان بکەن بەڵام بادینان ئەم جارە گرێی نێوان سوران و بادینان کردەوە و بەستەلەکی نێوان سلێمانی و دھۆك شکاند، بۆ بە سیمبۆڵی ئازادی و قوربانی و گوتاری ئەوانیان رەتکردەوە و ھەنگاوی نا بەرەوە دۆزینەوەی خۆی ئیتر من خاوەن بڕیاری خۆمم.
خاڵی تر کەمە بەستیان بوو بەلام دووبارە شکستیان ھێنا ناشرین کردن و شکاندنی قەڵەمە بوێرەکانی بادینان بوو بەلام بەم کارەی ئەوان ھەڤالانی ئێمە نەک تەنێ لە بادینان بەڵکو لە سەرانسەری جیھان وەکو سەمبولی ماف و ئازادی بۆ نەتەوەیەك ناسێنران.
لە کوتایی دا بەرامبەر بە ھەڵوێستی ھەر کەسێك لە ھەر شوێنێك لەھەر پلەوپوستێك لەھەر نەتەوەیەك بۆ پشتیوانی ئێمە خۆمان دەچەمێنینەوە و رێزی لێ دەگرین زۆر سوپاس.
گوھدار زێباری لە زیندانەوه‌".

له‌ئێستادا نزیكه‌ى 100 چالاكوانى بادینان له‌ زیندانه‌كانى هه‌ولێرو دهۆكن و تا ئێستا پێنج كه‌سیان سزادراوه‌و 5 كه‌سیان ئازادكراوه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌ ساڵێك زیندانى سزا دران.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan