کوردستانی

ئامارەکانی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارەکانی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 76 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 21 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ هەینی 22ی تشرینی یەکەمی2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەزار و 76 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 21 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە، هەزار و 406 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan