کوردستانی
بەڕێوبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، چەواشەکارانە لێکدانەوە بۆ نوسراوەکەیان کراوە و بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەستخۆشی لەھەر خاوەن کار و فرۆشیارێک دەکات کە نرخ لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021 لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند "لە بارەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانە لێدانەوە بۆ ناوەڕۆکی نوسراوەکەمان کراوە، لەکاتێکدا نوسراوەکە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستی کەمکردنەوەی نرخ لە لایەن ئەو فرۆشیارەی کە داوای لە ئێمە کردووە، چونکە ھەندێک جار فرۆشیاران وەک فێڵێک دابەزاندنی نرخەکان بەکاردەھێنن بۆ سەرنج راکێشانی ھاوڵاتییان".

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەشێ خستووتەڕوو "بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەپاڵ چاودێریکردنی نرخەکان بۆ رێگریکردن کە بەرزبوونەوە ھاوکات لەگەڵ ھەموجۆرە دابەزاندنێکی نرخداین و دەستخۆشی لەھەر خاوەن کار و فرۆشیارێک دەکەین کە نرخی کاڵاو شومەک لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە".
باسی لە وەشكردووە، بەھەموو لایەکشی رادەگەیەنین کارو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمدایە کە ھاوپێچی ئەم روونکردنەوەیە کراوە".

ر. ر
بیروڕا