کوردستانی

"دەمەوێت گورچیلەم بفرۆشم و بە پارەکەی بچم بۆ ئەوروپا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"دەمەوێت گورچیلەم بفرۆشم و بە پارەکەی بچم بۆ ئەوروپا"
مەودا میدیا-

سەرۆکی رێکخراوی جەستەبەخشانی کوردستان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی دیاردەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە و رایگەیاند، گورچیلە و جگەر زۆرترینی ئەو ئەندامانەی جەستەی مرۆڤن، کە لەهەرێمی کوردستان و عیراقدا بازرگانییان پێوەدەکرێت و خواستیان لەسەرە، دەشڵێت "گەنج هەبووە وتویەتی دەمەوێت گورچیلەیەکم بفرۆشم و بە پارەکەی بچم بۆ ئەوروپا".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە فەرهاد قادر، سەرۆکی رێکخراوی جەستەبەخشانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە عیراق و هەرێمی کوردستان کردووە لە ئێستادا دیاردەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە زیادیکردووە، وتیشی، لە رابردوودا زیاتر عەرەب ئەو کارەیان دەکرد، بەڵام لە ئێستادا لەناو کوردیشدا دیاردەکە زیادی کردووە، و گەنج هەبووە وتویەتی دەمەوێت گورچیلەم بفرۆشم و بە پارەکەی بچم بۆ ئەوروپا".

سەبارەت بە بەخشینی ئەندامانی جەستە لە لایەن کەسانێکەوە بە کەسانێکی دیکە کە پێویستیانە وتی "بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چاندنەوەی ئەندامانی لەشی مرۆڤ، ساڵانە زۆر کەس گیان لەدەستدەدەن و زۆر کەسیش کە ئامادەن ئەندامانی جەستەی خۆیان ببەخشن ناتوانن ئەو کارە بکەن، وتیشی، بەپێی ئاماری رێکخراوەکە هەزار و 230 کەس ئامادەییی خۆیان دەربڕیوە پاش مردنیان ئەندامانی جەستەیان ببەخشن بەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "چەند ساڵێک لەمەوبەر بڕیاربوو نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی بۆ چاندنەوەی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە ناوچەی قڕگەی سلێمانی دروستبکرێت و بەردی بناخەشی بۆ دانرا و نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاریشی بۆ تەرخانکرابوو، بەڵام دواتر دروستنەکرا".
 
باسی لەوەشکرد  "ساڵانی رابردوو چەند باندێک کە لەنێویاندا باندی گەورە هەبوون دەستگیرکران (سێ باندیان کوردبوون) و ئێستاش چەندین گرووپ بۆ بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە هەن".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب