کوردستانی

کەشناسی کاتی نمە باران و هەورە بروسکەی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی کاتی نمە باران و هەورە بروسکەی ئاشکراکرد
مەودا میدیا-

دەستەی کەشناسی عیراق رایگەیاند، بە پێی پێشبینییەکان رۆژی شەممەی داهاتوو ئەگەری بارینی نمەباران لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەراستی عیراق هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عیراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو ئاسمان هەوراوی دەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی هەیە لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاستی عیراق و رەنگە هەورە بروسکەشی لەگەڵدابێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ئاماژەی بەوەکردووە "پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی هەینی دەبن کەلە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست هیچ گۆڕانکارییەک نابێت، بەڵام لە باشوری عیراق کەمێک بەرزدەبنەوە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan