کوردستانی
گەرمیان؛ بە تۆمەتی دزینی پاتریی ئۆتۆمبێل دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناحیەی رزگاری بە تۆمەتی دزینی پاتریی ئۆتۆمبێل دوو مێردمنداڵیان دەستگیرکردووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناحیەی رزگاری بە تۆمەتی دزینی پاتریی ئۆتۆمبێل دوو مێردمنداڵیان دەستگیرکردووە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کەچەند کەسێک لەناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلار پاتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکان دەکەنەوە و دواتر لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار دەیفرۆشنەوە دوای چاودێری و بەدواداچوون ئەمڕۆ چوارشەممە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەکاتی دزینی پاتری ئۆتۆمبێل دوو مێردمنداڵیان دەستگیرکرد کە چوار پاتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان پێ بوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای لێکۆڵینەوە دانیان نا بەتاوانەکەدا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراون".
ر. ر