کوردستانی
ئەمینداری گشتیی یەکگرتو: فریای شکۆی پەرلەمان و ناوبانگی کوردستان بکەون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌گوزه‌رێ پاشه‌كشێ و قه‌یرانه، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لایه‌نه مه‌رجه‌عه‌كانی ئه‌م كه‌سه هه‌ڵه‌كارانه فریای شكۆی په‌رله‌مان و سومعه‌ی كوردستان بكه‌ون.

دوای رووداوەکانی دوو رۆژی رابردوو پەرلەمانی کوردستان کە تێیدا گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان پەرلەمانتاران دروستبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند "ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێ، پاشەکشێ و قەیرانە، نوێنەرانی میللەت دابەزنە ئەو ئاستە لە پێشێلکردنی پەیڕەو و پشتگوێخستنی هەموو نەریت و ئادابێک بە پاساوی داکۆکی لە حزب".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لایەنە مەرجەعەکانی ئەم کەسە هەڵەکارانە، فریای شکۆی پەرلەمان و سومعەی کوردستان بکەون".
ئەم وتانەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامی لە دوای ئەوە دێت کە لە دانیشتنی رۆژی 26ی تشرینی یەکەم پەرلەمانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەبیسترێت کە جەلال پەرێشان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی نەشیاوی بە پەرلەمانتارانی دژی حزبەکەی وتووە.
ر. ر