گشتی
چۆنیەتی ئامادەکردنی سەروپێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەروپێ یەکێکە لەو خواردنە کوردەوارییانەی کە خەڵک لە وەرزی سەرما و زستاندا زیاتر ئارەزووی خواردنی دەکات، دەتوانرێت لەماڵەوە بەم شێوەیە سەروپێ ئامادە بکرێت.
پێداویستییەکان
- یەک سەروپێی تەواوەتی
-1 کوپ برنج
- یەک کیلۆ گۆشتی قیمە
- کوپێک بادەمی پاکراو
- بەهارات
-خوێ بهپێی پێویست
چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی
لەسەرەتادا دەبێت سەروپێکە چاکبکرێت و بە باشی بشۆرێتەوە، دواتر برنجەکە دەبێت جوان بشۆرێتەوە، پاشان قیمەکە سووردەکرێتەوە و بادەم و بەهارات و خوێی تێدەکرێت بۆ ناو ورگەکەیی و دەبێت، ورگەکەی جوان بشۆرێتەوە بۆ ئەوەی سوێراوەکەی بڕوات، دواتر پارچە پارچە بکرێت و پێکهاتەکانی تێدەکرێت و بە دەزوویەکی پتەو دەدوردرێتەوە، پێویستە مەنجەڵێک ئاوی گەورە بخرێتە سەر ئاگر و چاوەرێ بکرێت تاوەکو گەرم بێت و پارچە ماوەکان دەشۆردرێتەوە و تێیدەکرێت، لەدوای 20 خولەک کوڵاندنی سەروپێ و دەست و قاچەکانی دەردەهێنرێت، بەڵام دەبێت گیپەکانی تیا بمێنێتەوە و ئاوی پێویستی تێدابێت، دوای کوڵاندنی دواتر پێشکەش دەکرێت.
س،ر