عیراقی

وەزارەتی پلاندانانی عیراق وادەی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوانی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پلاندانانی عیراق وادەی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوانی راگەیاند
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوودا سه‌رژمێری گشتیی له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق ئەنجامدەدەین و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە عه‌بدولزه‌هره‌ هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق رایگه‌یاند، له‌ مانگی تشرینی دووه‌می 2022 سه‌رژمێری گشتیی له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاماژەی بەوەشکرد "وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕی 120 ملیار دیناری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ بوودجه‌ی گشتیی ساڵی داهاتوو ته‌رخانكردووه‌".

ئەوەشی خستەڕوو، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌ عیراق له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، ژماره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ پارێزگاكانی به‌سره‌، ئه‌نبار، كه‌ربه‌لا و هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئێستادا تێستی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال