عیراقی
مستەفا کازمی داوای لێکۆڵینەوەی ورد لە گرژییەکانی ئەمڕۆی بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆک وەزیرانی عیراق داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەبارەی روودانی گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا بکرێت، داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات گفتوگۆ لەگەڵ یەکتریدا بکەن.

ئەمڕۆ هەینی نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاویکردەوە کە تێیدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوایکردووە لێکۆڵینەوەیەکی وردە لەبارەی ئەو رووداوانەوە بکرێت کە لە چەند شوێنێکی ناوچەی سەوزدا روویدا و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرابکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کازمی جەختیکردووەتەوە کە دەبێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردووە، کە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن و بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتریدا.
ر. ب