عیراقی

هادى عامرى: زۆر توڕەین کە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز سەرکوت دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هادى عامرى: زۆر توڕەین کە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز سەرکوت دەکرێن
مەودا میدیا-

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانىی فه‌تح رایگەیاند، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كه‌ین به‌په‌له‌ ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمانى ته‌قه‌كردنیان ده‌ركردووە، سزای ئەوانەش بدرێت کە دەستیان هەبووە لە شەهیدبوون  و بریندارکردنی خۆپیشاندەراندا.

هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانىی فه‌تح له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داواى له‌ خۆپیشانده‌ران كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و ئاشته‌وایی خۆیان بپارێزن و راشیگەیاند "به‌توندى سه‌ركۆنه‌ و شه‌رمه‌زارى سه‌وداكردنى كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز و ناڕازى له‌سه‌ر دزینى ده‌نگه‌كانیان و ساخته‌كردنى ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ سنورى دیموكراسیان نه‌به‌زاندوه‌ له‌ شێوازى گوزارشتكردن له‌ڕاوبۆچونى خۆیان كه‌ ده‌ستور رێگه‌ى پێداوه‌".

ئەوەشی خستووتەڕوو "داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كه‌ین به‌په‌له‌ ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمانى ته‌قه‌كردنیان ده‌ركردووه‌، سزای ئەوانەش بدرێت کە دەستیان هەبووە لە شەهیدبوون  و بریندارکردنی خۆپیشاندەراندا، به‌رپرسیارێتى پاراستنى ئاسایش و خوێنیان ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆى حكومه‌ت و داوایش له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمان ده‌كه‌ین هاریكارى برایانى خۆپیشانده‌رانیان بكه‌ن و چه‌ك دژیان به‌كارى نه‌هێنن و به‌رپرسیارێتى پاراستنیان وه‌ربگرن".

دوێنێ هه‌ینی لە به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، گرژیی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد و شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوو لە ئەنجمدا 125 کەس برینداربوون کە 27یان هاوڵاتی مەدەنی بوون.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان