کوردستانی
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەت تۆمارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان رایدەگەیەنت سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو وەزارەت تۆمارکرد، ئاماژەی بەوەشکرد بەناوت کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانەوە سکاڵایان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ لە رێگەی بەشی یاساییمانەوە لە دادگای کارگێڕی سکاڵا لە دژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی و ئابووری و پێشمەرگە تۆمارکردووە، هەروەها ئێمە نزیکەی 18 هەزار ئەنداممان هەیە و بەناوی هەموو پێشمەرگە دێرینەکانەوە سکاڵامان تۆمارکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری سکاڵاکە ئەوەیە بەپێی یاسای ژماری 38ی ساڵی 2007ی خانەنشینی پێشمەرگە، کە سەرەتا چوار ساڵیان پەکخست و دواتر جاش و موستەشارەکانیان هاوتاکردووە لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەی بە کردەیی پێشمەرگە بوون و بۆ ئەوانیش ساڵێک خزمەتی پێش راپەڕین بە دوو ساڵ هەژمارکراوە، کە ئەمە نادادییە و قبوڵی ناکەین ئەو جاش و موستەشارانەی بەعسی بوون وەکو ئێمە بە پێشمەرگە هەژماربکرێن و خانەنشین ببن بە پلەی لیوا و پلەی دیکە".
س،ر

بیروڕا