کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پەلەوەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پەلەوەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزی پەلەوەر، هەروەها دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین هاتووە "هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە 24 کاتژمێر لە ئەرکدان بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش، لەو چوارچێوەیەشدا لەسەر سکاڵای ژمارەیەک هاوڵاتی کە بەوتەی خۆیان پەلەوەریان لێ دزراوە دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر و بەدەستهێنانی زانیاری مکافحە 2 کەسیان دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکانیان".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستیش گیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری BMW کە وەکو کەرەستەی تاوانکاری بەکارهێندراون، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بە مادەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتباران راگیرکراون، دۆسیەی  لێکۆڵینەوەشیان بۆ رێکخراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال