کوردستانی

سێ مووشەک لەم ناوچەیە کەوتە خوارێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ مووشەک لەم ناوچەیە کەوتە خوارێ
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ مووشەک لە نزیک گوندی باڤیان لە سنووری ناحیەی قەسرۆک کەوتنە خوارەوە و قایمقامی قەزای شێخانیش باسی لەوەکردووە لە سنووری موسڵەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا کراون.

سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە ئێن ئاڕتی راگەیاندووە "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 سێ مووشەک لە نزیک گوندی باڤیانی سەر بە ناحیەی قەسرۆکی قەزای شێخان کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان مووشەکەکان لە نزیک موسڵەوە ئاڕاستە کراون، پێدەچێت ئامانجیان سەربازگەکانی تورکیا بووبێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هیچ کام لە سێ موشکەکە زیانیان نەبووە بەهۆی ئەوەی لە چوار دەوری گوندی باڤیانی ناحیەی قەسرۆک کەوتوونەتە خوارەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال