ئابووری
بەهای لیرەی تورکی بە ئاستێکی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیرەی تورکی ئەمڕۆ سێشەممە نزمترین ئاستی مێژویی خۆی تۆمارکرد بەجۆرێک 0.8% بەهاکەی لەدەستدا و بەوەش بڕی هەزار و 14 لیرەی تورکی بەرانبەربوو لەگەڵ 100 دۆلار.
لیرەی تورکی ئەمڕۆ سێشەممە نزمترین ئاستی مێژویی خۆی تۆمارکرد بەجۆرێک 0.8% بەهاکەی لەدەستدا و بەوەش بڕی هەزار و 14 لیرەی تورکی بەرانبەربوو لەگەڵ 100 دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، ئەم دابەزینە هۆکارەکەی فشاری سیاسییەکانە لەسەر بانکی ناوەندی، کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دوو جار رێژەی سوودی نزمکردووەتەوە بۆ ئاستێکی نزمتر لە ئاستی پێشبینیکراو.
هاوکات ئەم دابەزینەی ئاستی لیرە کۆمپانیاکانی تورکیا و حکومەتەکەی ناچار دەکات 13 ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی دوو مانگی رابردوو بدەن, بەمەش تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا لیرە27% ی بەهاکەی لەدەستداوە بەراورد بە دۆلاری ئەمەریکی.
ر. ب
ر. ب