عیراقی

ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی نێوان مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی نێوان مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و رێبەری رەوتی سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوانیان کردەوە.

نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ 9ی کانونی یەکەمی 2021 موقتەدا سەدر و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا".

ئاماژەش بەوەکراوە "لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە چالاککردنەوەی گفتوگۆی جدی سەبارەت بە هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی وڵات و گەلی عیراق مسۆگەر بکات".

هەروەها نووسینگەی موقتەدا سەدر باسی لەوەشکردووە، هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوانیان کردووەتەوە و بەردەوامی گفتوگۆکانیان بە گرنگ زانیوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان