عیراقی

عیراق و ئەمەریکا رێککەوتنێکی نوێیان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و ئەمەریکا رێککەوتنێکی نوێیان ئەنجامدا
مەودا میدیا-

دوێنێ پێنجشەممە لە بەغدا کۆبوونەوەی نێوان حکومەتی عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مەبەستی گفتگۆی تەکنیکی بەڕێوەچوو، بۆئەوەی ئەو بڕیارانە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە کە لە دانوستاندنی ستراتیژیی هەردوولا لە چەند مانگی رابردوودا بڕیاریان لەسەر درا.

لە دوای کۆبوونەوەکە سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ بە تەواوی کۆتایی بە قۆناخی راگوزەری کارەکانی دەهێنێت و ئەرکەکانی بەو جۆرە دەبن کە ئیدی لە کردە سەربازییەکاندا بەشدار نابێت".

هاوکات قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "هاوئاهەنگی لەنێوان هێزە عیراقییەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی راوێژ، پاڵپشتی و پەرەدان بە توانای هێزەکانمان بەردەوام دەبێت".

نزیکەی 2500 سەرباز و راوێژکاری سەربازیی ئەمەریکا و نزیکەی 1000 سەرباز و راوێژکاری دیکەی ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عیراقن، هەروەها بەپێی رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان عیراق و ئەمەریکا لە 31ی کانونی یەکەمی 2021ەوە هیچ هێزێکی ئەمەریکی لە عیراق نابێت ئەرکەکەی بریتی بێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان