عیراقی

ھاوپەیمانیی عەزم و تەقەدوم داوا لە حکومەت دەکەن بیانپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ھاوپەیمانیی عەزم و تەقەدوم داوا لە حکومەت دەکەن بیانپارێزێت
مەودا میدیا-

ھاوپەیمانێتییەکانی عەزم و تەقەدوم ئیدانەی ھێرشکردنە سەر نووسینگەکانیان لە بەغدا دەکەن و دەڵێن "ئەو جۆرە کارانە ھەوڵێکە بۆ گۆڕینی ئیرادەی نیشتمانییان".

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ھەردوو ھاوپەیمانێتیی عەزم و تەقەدوم ئیدانەی ئەو ھێرشانەیان کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کرایە سەر نووسینگەکانیان لە بەغدا و داوایان لە حکومەت و ھێزە ئەمنییەکان کردووە ھەڵویستی یەکلاکەرەوەیان ھەبێت لە دژی ئەو گروپانەی کە لەژێر ناوی جیاجیا کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

باسی ئەوەشیانکردووە "سکاڵای یاسایی لە دژی ھەر کەسێک تۆمار دەکەن کە ھەڕەشە یاخود ھاندانی دژایەتیکردنی ھاوپەیمانێتییەکەیان دەدەن بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، تەنانەت ئەگەر یاساش نەبێت، دەبێت ھەندێک پرنسیپ و بنەمای مامەڵەکردن ھەبێت رێزی لێبگیرێت لە نێوان ھەمواندا".

ئەوە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر هەردوو بارەگای تەقەدوم و عەزم لە شاری بەغدا، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە