عیراقی

پرۆژەیەک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدرێتە پەرلەمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەیەک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدرێتە پەرلەمان
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق ئاشکرایکرد پرۆژەیەکیان لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و گەنجان داوەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشکردووە پرۆژەکە بۆ پشتگیریی کردنی هەژارانە.

عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "دوای کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشنیازێکم بە فەرمی پێشکەش بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە کە پرۆژەکە بریتیبووە لە پرۆژە یاسای حکومەت بۆ پشتگیری کردنی هەژاران و کەمدەرامەتەکان لەو قەیرانە داراییەی ئێستا تیایدا دەژین".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێشنیارەکە دەرماڵە بۆ پشتگیریکردنی پرۆژەی گەنجان و دەرماڵە بۆ باشترکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدانیشی لە خۆگرتووە، بۆیە هیواخوازن پرۆژە یاسایەکە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا تێپەڕێنرێت لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان