عیراقی

پەرلەمانی عیراق بڕیاری کۆتایی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پەرلەمانی عیراق بڕیاری کۆتایی دەدات
مەودا میدیا-

بۆ جاری سێیەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەکاتەوە. 

بەگوێرەی نووسراوێک کە نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، بۆ جاری سێهەم دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ ماوەی سێ رۆژ كرایه‌وه‌.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و كاندیدانه‌ى كه‌ جاری یه‌كه‌م خۆیان كاندیدكردبوو‌ ده‌مێننه‌وه‌ و پێویست ناكات جارێكى دیكه‌ خۆیان كاندیدبكه‌نه‌وه‌.

دوێنێ شەممە له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا به‌ ده‌نگی 203 په‌رله‌مانتار جارێكی دیكه‌ بڕیاردرا كه‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بكرێته‌وه‌.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان