عیراقی

هەواڵێک لەبارەی دامەزراندنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێک لەبارەی دامەزراندنەوە
مەودا میدیا-

 بەڕیوبەری فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی راژەی عیراق دوو مەرجى بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی ئاشکرا کرد، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان دامەزراندنی فەرمانبەرانیان رانەگرتووە.

سەلمان غەزبان حەسەن، بەڕیوبەری فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی راژەی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA) راگەیاندووە "بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران پێویستە دوو مەرج هەبن ئەوانیش دەستنیشان کردنی پلەی فەرمانبەران لەلایەن ئەو وەزارەتی داواکراون دابمەزرێن".

راشیگەیاندووە "مەرجی دووەم ئەوەیە پێویستە وەزارەتی دارایی بتوانێت ئەو بڕە پارەیە تەرخانبکات کە پێویستە بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە، پێویستە وەزارەتی دارایی عیراق بە نوسراوی فەرمی ئاشکرای بکات ئەو بڕە پارەیەی بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانەی دادەمەزرێن تەرخاندەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان دامەزراندنی فەرمانبەرانیان رانەگرتووە، بەڵکو تەنها چاوەڕێن ئەو بڕە پارەیەی پێویستە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆی تەرخان بکرێت، نوێکردنەوەی نمرە و پلەی فەرمانبەران ئەرکی ئەنجومەنی وەزیرانە نەک ئەرکی ئەنجومەنی راژەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان