عیراقی

لیژنەی باڵای تەندروستی ژمارەیەک بڕیاری نوێیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای تەندروستی ژمارەیەک بڕیاری نوێیدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ کۆبونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عیراق بەڕێوەچوو لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری هەڵگرتنی چەند رێکارێک درا کە پێشتر لەپێناو خۆپاراستن لە کۆرۆنا جێبەجێدەکرا.

ئەمرۆ دووشەممە 7ی ئاداری 2022  لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عیراق بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە لابردنی پشکنینی PCR بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن بە مەرجێک دەبێت ژەمێک ڤاکسینی (جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن) یان دوو ژەم ڤاکسینی دیکەیان وەرگرتبێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردار لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن 2022-2023 خوێندنی ئۆنلاین هەڵوەشێتەوە و کاتژمێرەکانی ئامادەبونی خوێندکار لە خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکاندا هەژماربکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان