عیراقی
پێش مانگی رەمەزان دوو سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئاشکرایکرد پێش مانگی رەمەزان دوو سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت، ئاماژە بەوەشکراوە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.
حەیدەر نوری، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی رایگەیاند "هەموو ساڵیک گرفتی بەرزکردنەوەی نرخی خۆراکمان هەیە پێش هاتنی مانگی رەمەزان، ساڵانە لە مانگی شەعباندا خەڵکی بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە کڕینی خۆراک و پێداویستییەکانیان دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانیان".
راشیگەیاندووە " بازرگانان و خاوەن مارکێت و سۆپەرمارکێتەکان ئەم دۆخە دەقۆزنەوە و دەست دەکەن بە قۆرغکاری پێداویستییەکان و بەرزکردنەوەی نرخەکانیان، دابەشکردنی دوو سەبەتەی خۆراکی پێش مانگی رەمەزان کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی خۆراک و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان".
س،ر