عیراقی
ئەم کەسانەی کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت 40 کەس بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق کاندیدە، ئاماژە بەوەشکراوە لە نزیکترین کاتدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان بە سەرۆک کۆماری عیراق کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئاداری 2022 سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "40 کەس بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق کاندیدە، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پێویستی بە دەنگی 220 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەیە لە کۆی 329 ئەندام پەرلەمانتار".
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند "لەئێستادا وردبینی لە ناوی كاندیدەكان دەكرێت، پاشان ناوەكانیان رادەگەیەنرێت، دواتر رۆژی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریدەكرێت".
جێگای ئاماژەیە، هەفتەی رابردوو سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بۆ سێیەم جار دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق کردەوە
س،ر