عیراقی
مستەفا کازمی پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەو دەستکەوتانە کردووە کە حکومەتی عیراق لەماوەی دەسەڵاتی ئەودا ئەنجامی داوە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیامێکی ماڵئاوایدا رایگەیاند "لەو ئەرکەی بۆی بانگهێشتکرابووین کە خزمەتکردنی گەلی عیراقی مەزنە رامانپەڕاند، هیچکات راڕا و کەمتەرخەم و سازشکار نەبووین لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان، بەرژەوەندیی خۆمان پێش بەرژەوەندیی گەلەکەمان نەخست، داشنبەزین بۆ ئاستی دەمەقاڵە و مزایەدەکردنەکان، نیشتمانمان گەیاندە هەڵبژاردنێکی ئازادیی بێگەرد، سەرباری لەمپەرە ناوخۆیی و ئاڵنگارییە دەرەکییەکانیش".
راشیگەیاندووە "ئارامی بنەماکانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتییە گەورەکانمان دانا، عیراقمان گێڕایەوە بۆ ئامێزی هەردوو کۆمەڵگەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، رێگەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکارانمان کردەوە و دەوڵەتیشمان لە چنگی تاقمەکانی لا دولق دەرهێنا، بە لێبڕانی قارەمانەکانی هێزە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکانمان تیرۆر و شانەکانی وکلکەکانیمان بێدەنگکرد".
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا هاتووە "ئەو هێز و حزب و کەسایەتییە نیشتمانیانەی لە هەناوی پرۆسەی هەڵبژاردن هاتوونەتە دەرەوە، ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی پاراستی راڕەوی نیشتمانییان لە ئەستۆدایە لە رێگەی کۆتاییهێنان بە چەقبەستنی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێک کە شان بداتە بەر ئەرکەکان وڕ و نیشتمان بپارێزێت و بەرگری لە یەکێتی و تواناکانی بکات، دەستخۆشیش لە هەموو هەوڵێک دەکەین کە لەم رێگەیەدا و بۆ ئەم ئامانجە کار بکات".
ئەم پەیامەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دوای ئەوە دێت کە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادا ئەنجامداوە و پێشنیازی کردووە جەعفەر سەدر و محەمەد عەللاوی کاندیدبن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق.
س،ر