عیراقی

عامری و فەیاز لە حەنانە لەگەڵ سەدر کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عامری و فەیاز لە حەنانە لەگەڵ سەدر کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ ھادی عامری و فالح فەیاز لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە حەنانەی نەجەف پێکھێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ بکەن.

میدیا عیراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، سەردانی حەننانە لە پارێزگای نەجەف بکەن و لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆدەبنەوە و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ھەر ئەمڕۆ کوتلەی سەدر کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی لە بارەی دواین پێشھاتەکانی تایبەت بە پڕۆسەی سیاسی و لێکنزیکبوونەوەکانی ناو ماڵی شیعە لە پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن.

شەوی پێنجشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، لە پەیوەندییەکەدا سەدر، جەعفەر سەدری ئامۆزای پێشنیازکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە