عیراقی
رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە شەش قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵێکدا لە بەغدا شەش ئەندامی خێزانێک کە پێکھاتبوون لە ژنێک و پێنج منداڵ گیانیان لەدەستدا.
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵێکدا لە بەغدا شەش ئەندامی خێزانێک کە پێکھاتبوون لە ژنێک و پێنج منداڵ گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەغدا ئاماژەی بەوەکرد "تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی خانوە زێدەڕۆکانی کۆمەڵگەی حوڕییە، بەهۆیەوە شە ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە، کە پێکهاتوون لە ژنێک و پێنج منداڵی.
بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی خێزانەکە سەربازە و لە کاتی دەوامی فەرمیدا بووە، بەھۆی باری خراپی داراییان خێزانەکە لە خانوویەکی زێدەڕۆی گەڕەکی حوڕییەی بەغدا ژیاون.
بەگوێرەی ئامارەکان لەماوەی ساڵی 2021دا لە هەموو پارێزگاکانی عیراق 31 هەزار و 500 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە و ئەمساڵیش زیاتر لە هەزار و 500 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.
ر. ئ.
ر. ئ.