کوردستانی

رێنمایی بەپەلە دەدرێت بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنمایی بەپەلە دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتووەتەوە ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان دەکات بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی رەبۆ و تەنگەنەفەسیان هەیە.

سامان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبەرئەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمارکراو نییە لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بووبێت".

راشیگەیاند "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بۆ کارێکی زەروور نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە ئەگەر هاتیشن پێویستە ماسک ببەستن، بە تایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی رەبۆ و تەنگەنەفەسییان هەیە پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن تاوەکو کاریگەریی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە کەم دەبێتەوە".

پێشتر ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرچاوەی ئەو خۆڵبارینەی هەرێمی گرتووەتەوە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عیراقە و بەهۆی کاریگەری بای رۆئاوا و باشووری رۆژئاواوە بۆ هەرێم گواستراوەتەوە و پێشبینیدەکەین تا سبەینێ کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێم کۆتایی پێبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان