کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی لەبارەی وەستاندنی شەقامی 100 مەتری سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی شارەوانی لەبارەی وەستاندنی شەقامی 100 مەتری سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕاگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەكی رووندەكەینەوە كە كاری هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی رانەگیراون و ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاكانەوە بیستووە".

ئاماژە بەوەکراوە "حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پرۆژەکان تەرخانکردووە".

ئەوەش هاتووە "ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و راگرتنی كاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتەبەر".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ شەممە 12ی ئاداری 2022 کۆمپانیای قەیوان کە جێبەجێکاری پرۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانییە لە نووسراوێکدا رایگەیاند کارەکانیان لەو پرۆژەیەدا راگرتووە بەهۆی خەرجنەکردنی شایستەی دارایی پرۆژەکە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان