عیراقی
دواین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت تائێستا بە فەرمی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ئاشکرانەکراوە، ئاماژەی بەوەکرد پێویستە پۆستی سەرۆک کۆمار لە ماوەی مانگێک یەکلابکرێتەوە.
دارا حەمە ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای کۆتایی هاتنی خۆپاڵاوتنی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق کارەکانی سەرەتا دەستیپێکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق ناوەکان نێدراوە بۆ دەستەی دەستپاکی و بڕیارە دوای ئەوە ناوی کاندیدەکان رابگەیەندرێت".
راشیگەیاند "دوای ئەم رێکارانە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کاتێک دیاریدەکات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، پێویستە پۆستی سەرۆک کۆمار لە ماوەی مانگێک یەکلابکرێتەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "تائێستا ناوەکان نەدراوەتە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە لەئێستادا ناتوانین بڵێن کام لە کاندیدەکان سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت".
وتیشی "دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێتە هۆی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عیراق، چونکە ئەم هەنگاوانە بەدوای یەکدا دێن تا هەر هەنگاوێک جێبەجێنەکرێت ناتوانرێت بچینە هەونگاوێکی دیکە".
س،ر