عیراقی

مادەیەکی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاددەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مادەیەکی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاددەکرێت
مەودا میدیا-

 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت لە کۆبوونەوەی وەزارەتدا بڕیاردراوە زەیت بۆ هاوڵاتییان زیادبکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراک دابەشدەکرێت.

محه‌مه‌د حه‌نوون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رایگه‌یاند "وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پرسی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی زه‌یت، له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق ئه‌نجام دا تێیدا بڕیار درا، به‌شه‌ زه‌یتی مانگانه‌ بۆ هاوڵاتییان زیاد بكرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی خۆراك به‌ گشتی و زه‌یت به‌تایبه‌تی، وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق خه‌ریكی زیادكردنی پێدانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یه‌، له‌نێویشیاندا زه‌یت، هەروەها بۆ مانگی رەمەزانیش دوو بەشەخۆراک دەدرێت بە هاوڵاتییان".

راشیگەیاند "وه‌زاره‌تەكە پلانێكی لەبارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و پێدانی پارە پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی خۆراكی عیراقی كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا په‌سندی بكات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان