عیراقی

بەغدا داوای روونکردنەوە لە تاران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا داوای روونکردنەوە لە تاران دەکات
مەودا میدیا-

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عیراقدا، داوای روونکردنەوەی روون و راشکاو لە ئێران کراوە، لەسەر هێرشەکانی تاران بۆ سەر هەولێر.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیران بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر کە بە هۆیەوە زیانی بە دانیشتووانی شارەکە گەیاند لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەنجومەنەکە ئیدانەی هێرشەکە دەکات و لەبارەی هێرشەکانیشەوە داوای روونکردنەوەیان لە تاران کردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەندین مووشەک ئاراستەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرا و بەهۆیەوە زیان بەر ناوچەکانی دەوورووبەری کونسوڵخانەکە گەیشت، هەر ئەمڕۆش ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان