عیراقی

داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عیراق دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عیراق دەکرێت
مەودا میدیا-

سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە نووسراوێکی فەرمی داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە سەباح سوبحی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بە فەرمی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی کردووە، دەربارەی ھێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شاری ھەولێر، لەبەر ئەوەی ھێرشکردن بۆ سەر ھەولێر ھێرشکردنە بۆ سەر ھەموو عیراق".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژی بەوەشکردووە "تێکچوونی رەوشی ئەمنیی ھەولێر کاریگەریی لەسەر ھەموو عیراق و تەنانەت ناوچەکەش ھەیە، سەقامگیریی ھەولێر گرینگە بۆ عیراق و ناوچەکە و جگە لە خەڵکی خۆجێی ھەولێر، چەندین نوێنەری وڵاتان و خەڵکی بیانیشی تێدایە".

ئەوە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر کرا، هەر زوو سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکە راگەیاند.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان